نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووسبه‌ی پێنجشه‌م ته‌رمی گه‌نجێكی كورد له وڵاتی لۆكسه‌مبۆڕگ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: لە سەر فەرمان و ئەرکی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی هەلۆ جەبار هاووڵاتی خەڵکی باشووری کوردستان دەگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هەڵۆ جەبار لە وڵاتی لۆكسه‌مبۆڕگ بە دەستی کەسێکی ئەفریقی کوژرا، نوێنەرایەتیمان دەستبەجێ پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی لۆكسه‌مبۆڕگ کرد و دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم رێکارە یاسایی و پراکتیەکانی ناردنەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کۆتای‌یان پێ هێنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تەرمی ناوبراو رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 9ی ئه‌م مانگه لەسەر ئەرکی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.