بانكی ناوەندی عێراق دەستپێكردنی فرۆشتنی دۆلاری بە نرخی نوێی هەزار و 300 دینار ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێدەكات.
بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: بانكی ناوەندی لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی نوێ دەكات.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام دەبین لە ڕێكار و هەنگاوەكان تا ئەو كاتەی نرخی دۆلار سەقامگیر دەبێت بەپێی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ، هەروەها ئامادەیی خۆی ڕادەگەیەنێت بۆ جێبەجێكردنی هەموو داواكارییە ڕەواكانی تاك و كۆمپانیا و پڕۆژە و فەرمانگەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجی بانكی سەقامگیركردنی گشتی و ئاستی نرخەكان بۆ پاراستنی توانای كڕینی هاوڵاتیان.
بانكەكە لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت، نرخی نوێی ئاڵوگۆڕ بەم شێوەیە دەبێت..
نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی، 1300 دینارە بۆ هەر دۆلارێك .
نرخی فرۆشتنی دۆلار بە بانكەكان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە،بۆ هەر دۆلارێك بە 1310 دینار دەبێت.
نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە بۆ سوودمەندی كۆتایی 1320دینار بۆ هەر دۆلارێك دەبێت.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندی دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی نوێ دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.