Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:47

لە بودجەی ساڵی 2023 دا نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی دراو پەسەند دەكرێت

کوردستان TV
100%

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی  سەرۆك وەزیرانی عێراق،  دووپاتی كردەوە كە لە بودجەی ساڵی 2023دا ئەو نرخە ئاڵوگۆڕەی كە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی كردووە، پەسەند دەكرێت.

ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بڕیاری دەستكاریكردنی نرخی دیناری عێراقی پشتگیری لە بەردەستبوونی یەدەگی دەرەكی فەرمی دەكات كە پاڵپشتی عێراق دەكات كە دەستی گەیاندووەتە 115 ملیار دۆلار، هەروەها ڕووماڵێكی ستانداردە بۆ كۆی بازرگانی دەرەكی عێراق.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بڕیاری بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقیش دەبێتە هۆی بەرەنگاربوونەوەی چالاكییە هەڵاوسانەكان و چاوەڕوانییەكان كە لە سێ مانگی ڕابردوودا توندتر بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەو ئۆفەرە، بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی 1300 دینار بەرامبەر یەك دۆلار پەسەند دەكات بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی داهات و خەرجییەكانی بە دراوی بیانی.
دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراقی پەسەند كرد بۆ دەستكاریكردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینارو نرخی یەك دۆلار بووە هەزار و 300 دینار .
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.