Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:43

ئێران.. ئافره‌تێكی كورد به‌ هه‌شت مانگ زیندانیكردن سزادرا

کوردستان TV
100%

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی فریشتە حوسێنی و تەمەن 38 ساڵ، کە پێشتریش ماوەیەک دەستبەسەر کرابوو؛ لەم ماوەیەشدا لەلایەن دادگای تاوانەکان ئەو شارەوە سزای 8 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: سەرەتاکانی مانگی یه‌كی 2023، فریشتە حوسێنی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" لەلایەن لقی 1ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئەمیر کشاوەرزی دەیلەمقانی"، سزای 8 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "دارگردەڵە"ی سەر بە شاری بۆکانە و ڕۆژی چوارشەممە 2ی 7ى 2022، لەلایەن هێزە  ئه‌منییه‌كانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەک دەستبەسەربوون و ڵێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە شاری بۆکان گواستراوەتەوە و لە کۆتاییدا 20ی خەرمانان پاش 18 ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی 100 ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی، ئازاد کراوە.

له‌كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌، فریشتە حوسێنی، لە ماوەی دەستبەسەربوون و لێپرسینەوەیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.