كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ چوار شەممە 08– 02 - 2023
كەش/ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەل نمە باران لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم و هەندی جار ئاستی باران بارین دەگۆریت بۆ بارانی مامناوەند ،وەهەروها بەفر بارین لەناوچەشاخاوییە بەرزەكان ، ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شاری سلێمانی و دهۆك بەشێوەی تێكەڵەی بەفرو باران دەبێت لە كاتەكانی شەودا .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (5 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە 09 – 02 - 2023
كەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل نمە باران لە هەندێ ناوچەی جیا جیا ، وە بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 6- 8 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی
دهۆك : 6 پلەی سیلیزی
كەركوك : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 08- 02- 2023
كەشناسی: ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەكان لە كاتەكانی شەودا هەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.