له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كتێبخانه‌ی كارێزدا، له كه‌ركووك ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8-2-2023، مامۆستا د. حوسێن جاف بابه‌تێك به ناونیشانی (فه‌ریق ڕوكن به‌كر سدقی فه‌رمانده‌ی كوده‌تای ساڵی 1936، خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ژیاننامه‌ی ئه‌فسه‌رێكی كوردی عیراق)، له كتێبخانه‌ی كارێز پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌كر سدقی ئه‌فسه‌رێكی زۆر ناوداری كورده، له مێژووی سیاسی و سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تی عیراقدا، ڕۆڵێكی دیار و كاریگه‌ری هه‌بوو. په‌یوه‌ست به ژیان و هه‌ڵوێستی ئه‌م ئه‌فسه‌ره، ڕا و بۆچوونی ههمهجۆر و ته‌نانه‌ت دژیه‌ك هه‌ن. له‌م كۆڕه‌دا، مامۆستا حوسێن جاف خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ بۆ ژیاننامه و كه‌سایه‌تیی به‌كر سدقی ده‌خاته ڕوو.
كۆڕه‌كه له كتێبخانه‌ی كارێز ،كاتژمێر 3:30 ئێواره به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.