Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 11:27

هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به‌تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی ( پیتی L ناسراو بەڕەمپە) له‌ به‌شی مۆڵه‌ت  بڵاوكرده‌وه‌.
هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌: ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کەوا لە ڕۆژانی دووشەممە تاکو پێنج شەممە تاقیکردنەوەی پراکتیکی( پیتی L ناسراو بەڕەمپە)یان هەبو لەبەشی مۆلەت، لەبەر پشوو تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام نەداوه‌ ،بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە لە دوای پشوو سەردانی بەشی مۆلەت بکەن:
1-ئەوانەی لەڕۆژی سێشەممە لەکاتژمێرەکانی (8.9.10) 2023/2/7تاقیکردنەوەیان هەبو، لەڕۆژی یەکشەممە2023/2/12 سەردان بکەن.
2-ئەوانەی لەهەمان ڕۆژی سێشەممە لەکاتژمێرەکانی (11.12.1)تاقیکردنەوەکانیان هەبو، لەڕۆژی دووشەممە2023/2/13 سەردان بکەن.
3-ئەوانەی لەڕۆژی چوارشەممە2023/2/8تاقیکردنەوەیان هەبو لەکاتژمێر(8.9.10),لەڕۆژی سێشەممە2023/2/14،سەردان بکەن.
4-ئەوانەی تاقیکردنەوەیان هەبولەهەمان ڕۆژ لەکاتژمێر(11.12.1)
لەڕۆژی2023/2/15 سەردان بکەن.
5-ئەوانەی تاقیکردنەوەیان هەبولەڕۆژی پێنج شەممە 2023/2/9لەکاتژمێرەکانی (8.9.10)،لەڕۆژی پێنج شەممە2023/2/16سەردان بکەن.
6-ئەوانەی لەهەمان ڕۆژ تاقیکردنەوەیان لەکاتژمێرەکانی (11.12.1)هەبو لەڕۆژی یەکشەممە2023/2/19سەردان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.