Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 00:48

سێ تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی دزینی پاره‌یه‌كی زۆر دەستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێکی زۆر پارەیان دزی بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ى2ى2023، له‌ راگه‌یاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 40 ملیۆن دینارو 6500 دۆلاری ئەمریکی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو پارەیەدا کە تۆمەتبارەکان دزیبوویان.
پۆلیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران ( م، ج، س لەدایكبووی2008 و ب، ق، م لەدایكبووی 2003 و ن، ج، ک لەدایکبووی 2006) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.