ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جه‌ختی كرده‌وه كه تا ئێستا هاتوچۆی هاووڵاتییان و بازرگانی له ده‌روازه‌كه‌یان ئاساییه سه‌ره‌ڕای كه‌وتنی به‌فرێكی زۆر له‌سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان.
ده‌روازه‌كه له ئاگادارییه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند: جموجولی بازرگانی و هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی و بەردەوامە.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م گۆرەپان و رێگاکان بە بەردەوامی خاوێن دەکرێنەوە و هیچ کۆسپ و گرفتێک نییە لە بەردەم پرۆسەی بازرگانی و گەشتیاریدا.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رجه‌م کارمەندانی فەرمانگەکهیان بە بەردەوامی و بە شەو و رۆژ و لە کاتە سەختەکانیشدا بە بەردەوامی لە ئەرکدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.