دوای بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له وڵاتی فه‌ڵه‌ستینیش ڕوویداوه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڵه‌ستین بڵاوی كرده‌وه: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له شاری نابلس له فه‌ڵه‌ستین ڕوویداوه.
بڵاویشی كرده‌وه: هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه 4.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و هاووڵاتییانی شاری نابلس به ئاشكرا هه‌ستیان به زه‌وی له‌رزه‌كه كردووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیانی گیانی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا نه‌بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوه‌ندی شاری مه‌ڕه‌ش و 10 پارێزگای توركیا و چه‌ند پارێزگایه‌كی باكوری سووریا ڕوویان دا و بووه هۆی دروستبوونی كاره‌ساتێكی گه‌وره و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.