به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگریی شارستانیی عێراق ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی كرده‌وه كه سبه‌ی پێنجشه‌م زه‌نگ (ئینزار)ی ئاگاداركردنه‌وه و هۆشداری لێ ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگریی شارستانیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ سبه‌ی پێنجشه‌م له كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ زه‌نگی هۆشداری و ئاگاداركردنه‌وه بۆ تاقیكردنه‌وه له به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكان لێ ده‌درێت.
داواشی له هاووڵاتییان كرد كه ئاگاداربن و تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن، چونكه ئه‌م زه‌نگه ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه و ته‌نیا یه‌كجاریش لێ ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌م ئینزاره بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه و له‌مه‌ودوا له كاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه و هه‌ر كاره‌ساتی سروشتی له‌ناكاو لێ ده‌درێت به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.