Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 05:56

شێخی ئه‌زهه‌ڕ داوا له‌ جیهان ده‌كات به‌ په‌له‌ به‌هانای لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ بچن

کوردستان TV
100%

شێخی ئه‌زهه‌ڕ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌یامێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و جیهان كرد به‌هانای لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بچن و هه‌رچی زووه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ تا ئێستا له‌ژێر دار و به‌ردی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كاندا ماون.

ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر له‌ میسڕ له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: دڵمان پڕ له‌ ئازاره‌ به‌هۆی دیمه‌نه‌ كاره‌سات و ناخهه‌ژێنه‌كانی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا و توركیا.

ڕاشیگه‌یاند: داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی جیهان ده‌كه‌م به‌خێرایی هه‌ڵسن به‌ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوان و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كان له‌ سووریا و توركیا و ده‌ستی هاوكاریش بۆ برینداران و بێ ماڵ و حاڵه‌كان درێژ بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پیویسته‌ په‌له‌ بكرێت و هه‌رچی زووه‌ هه‌وڵی رزگاركردنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێت كه‌ تا ئێستا له‌ژێر دار و به‌ردی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كاندا ماون.

له‌ كۆتاییدا ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخی ئه‌زهه‌ر دوعای بۆ سه‌رجه‌م لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كرد و داوای له‌ خوای گه‌وره‌ كرد ڕه‌حم و به‌زه‌یی به‌ به‌نده‌ لاوازه‌كانی بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.