Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:54

بوومەلەرزە لە ناوچەی سنووری نێوان سووریا و لوبنان هەستی پێکرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە ماوەی کاتژمێرێکدا دووجار بوومەلەرزە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی سووریا و لوبنان ڕووی دا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی (سانا)ـی سووری، بوومەلەرزە لە دیمەشق، حەلەب، لازقیە و حومس هەستی پێکراوە.

هاوکات میدیاکانی لوبنان ئاماژەیان بە دا کە بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەوە هەستی پێکراوە.

بەپێی سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەمریکا، لە کاتژمێر 21:58 خولەکی ئەمشەو بوومەلەرزەیەک لە لوبنان بە گوڕی 4.3 پلەی ڕێختەر لە لوبنان لە قوڵایی 30 کیلۆمەتر ڕووی داوە.

ئەو سەنتەرە ئاماژەی بەوەش داوە کە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 3.4 پلەی ڕێختەر لە کاتژمێر 10:18 خوولەک و لە قوڵایی 20 کیلۆمەتر لوبنانی هەژاندووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.