Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 09:25

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی یەك شەممە 5-2-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كودرستان بڵاویكردۆتەوە كە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 2023/2/6، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران دەكرێت، و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش كرا.
بە گوێرەی خشتەكه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-2-2023 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرێت.
هەروەها ڕێكەوتی  2023/2/28 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، دابەشكردنی مووچەی مانگی 1 ی فەرمانبەران كۆتایی دێت.
هەرچەندە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە،بەڵام وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە كە لە ڕۆژانی پشووی ئەم هەفتەیەدا بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.