Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:36

چارەسەری تێكچوونی هۆرمۆن و هەوكردن دەكەن

کوردستان TV
100%


ئازاری جومگە و هیلاكی و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و سەرئێشە و هەڵاوسان چەند نەخۆشیەكی بڵاون كە رووبەڕووی زۆرینەی مرۆڤەكان دەبێتەوە كە هۆكارەكەی بریتیە لەتێكچوونی هۆرمۆن و هەوكردن بەشێوەیەكی گشتی و كاریگەرییەكانی مەترسی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی وەك شێرپەنجە و شەكرە زیاد دەكات.

پسپۆڕانی خۆراك رێنوێنی دەدەن ئەم خۆراكانە بەكاربهێنرێت بۆ رێكخستنی هۆرمۆنەكانی لەش و كەمكردنەوەی هەوكردن:

سێو: دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و ماددەی كیرسیتین و كاریگەری هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
شاتوو: دەوڵەمەندە بە دژە مادەی ئۆكسان و كاریگەری هەیە بۆ باشكردنی تەندروستی دڵ و بەرگرتن لە نەخۆشییەكانی میزەرۆ و باشكردنی بینین.
ماسی سەلەمون: ئەم جۆرە ماسیە چەند سوودێكی هەیە گرنگترینیان مادەی ئۆمیگا 3 و دەوڵەمەندە بە پرۆتین و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن و پارێزگاری دەكات لە دەردانی رێژەی ئەنسۆلین.
سپیناخ: دەوڵەمەندە بەچەند مادەیەكی خۆراكی كە لێپرسراوە لە كەمكردنەوەی هۆرمۆنی ئەنسۆلینی زیاد لەپێویست و هەورەها پشێوی هۆرمۆنەكان كەمدەكاتەوە.
چای سەوز: مادەی سایننی تێدایە كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هۆرمۆنی كورتیزوا كەبەهۆرمۆنی پشێوی ناسراوە و هەروەها چەند مادەیەكی تێدایە كەدەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەوكردن و چەندین نەخۆشی.
ئەڤۆكادۆ: بەسوودمەترین میوە لەجیهاندا دادەنرێت و دەوڵەمەندە بە چەوری و ریشاڵی سوودبەخش و ئەم میوەیە یارمەتیدەرە بۆ هەڵمژینی هۆرمۆنی ئەسترۆجین و زیادكردنی هۆرمۆنی تستوستیرون.
بادەم: رۆلێكی زۆر باشی هەیە لەكۆنترۆڵكردنی هۆرمۆنەكانی لەش و رێژەی شەكر لەخوێن و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شەكرەی جۆری دوو و كەمكردنەوەی كۆلیسترۆلی زیان بەخش.
برۆكلی: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و مادەیەكی سروشتی تێدایە بەناوی گلوكیوسینلاتس كە بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجە و هەروەها برۆكلی پێداویستیەكانی لەش لە پۆتاسیۆم و كالیسیۆم و مەگنیسیۆم دابین دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی باشكردنی كاری ماسولكەكان و پتەوبوونی ئێسك.

ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.