دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسەمی، لەلایەن هێزه ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، ڕۆژی چوارشەممە 8ى2ى2023(، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی هادی حەسەنوەند و پەیمان یاسەمی لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانهوه ڕفێندران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، هێزە ئهمنییهكان بە کۆمەڵ هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و هادی حەسەنوەند دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
له بهشێكی دیكهی راگهیاندراوی ههنگاودا هاتووه، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی پەیمان یاسەمی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، پژمان یاسەمی برای پەیمان مانگێک بەر لە ئێستا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.