بانكی ناوەندی عێراق هۆشداری دایە بازرگانان لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەڵاڵەكان بۆ بەدەستهێنانی دۆلار، داوای لێكردن پەنا بۆ پلاتفۆرمی فەرمی بۆ دابینكردنی دارایی بازرگانی دەرەكی ببەن.
ئیحسان شەمران، ڕاوێژكاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی بانكی ناوەندی لەلایەن حكومەتەوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەوەی دۆلار بە نرخی 1320 بە ڕای گشتی بفرۆشێت.
دەشڵێت: هیوایەكی زۆرمان هەیە كە بانكەكان پابەند دەبن بەم نرخە و دۆلارەكە بۆ خەڵك دابین دەكەن، چونكە بانكی ناوەندی دۆلارەكە دابین دەكات، جا بە پارە بێت بۆ پێداویستییەكانی گەشتیار یان بۆ جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی بازرگانی و گواستنەوەی دارایی، جا چ بە شێوەی حەواڵە یان قەرزی بەڵگەنامەیی بێت.
شەمران لە درێژەی قسەكانیدا، ئەم ڕێكارە پاڵپشتی ڕێكارەكانی دیكە دەكات لە سنوورداركردنی مامەڵەكان و بازرگانان كە پەنا بۆ دەڵاڵەكان نەبەن بۆ بەدەستهێنانی دۆلار.
هەروەها گوتی: بانكی ناوەندی ئۆفەری دۆلاری فراوانتر كردووە بە زیادكردنی پشكی گەشتیار بۆ مەبەستی جیاجیا بۆ حەوت هەزار دۆلار بۆ گەشتیار لە جیاتی پێنج هەزار دۆلار.
گوتیشی: بانك توانای دابەشكردنی دۆلاری هەیە لەڕێگەی سەرجەم لقەكانییەوە، جا لە بەغدا بێت یان پارێزگاكان.
بانكی ناوەندی سەبارەت بە كڕینی دۆلار هۆشداری دەداتە بازرگانان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.