Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 09:52

پله‌كانى گه‌رما 2 بۆ 3 پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زن و شه‌پۆلێكى دیكه‌ی به‌فر و بارانیش به‌ڕێوه‌یه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى راده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ى هه‌ینى له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان پله‌كانى گه‌رما 8 بۆ 13 پله‌ى سه‌دى داده‌به‌زن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ى2ى2023 ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى كه‌شناسى  رایگه‌یاند، سبەی ھەینی 10ى شوبات، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی رۆژدا بەرێژەی 2 تا 3 پلە بە راورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنه‌وه‌، لە کاتەکانی بەرەبەیان و شەودا لە زۆربەی ناوچەکاندا بۆ سفر و ژێر سفری سەدی نزمدەبێتەوە کە لەناوچە شاخاویەکاندا 8 تا 13 پلە لەژێر سفرەوە ئەبێت.

ئاراس جه‌بار ده‌شڵێت: لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە بایەکی وشک و سارد لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ناوچە شاخاویەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاک ئەبێت بەخێرای 15 تا 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە 12ى شوبات، بەردەوامی ئەبێت کە لە رۆژی یەکشەمەدا ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی کورت خایانی بەفر و باران بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوە
 ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی شەپۆلەکانی باران و بەفربارین لەکۆتای ھەفتەی ئایندە لە 16ی ئەم مانگەوە، ئەگەر جێگیر ببێت جارێکی دیکە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆ جەمسەریەکان بەسەر دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە چالاک ئەبێتەوە کە بارستە ھەوای سارد و بۆ ماوەیەک بەفر و بارانێکی باشی لەگەڵدا ئەبێت.

 هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی كه‌شی 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە 09– 02 - 2023، ئاسمان هەور دەبێ لەگەڵ دابارینی نمە باران و بەفر لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری، لە کاتەکانی ئێوارەدا بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەوەستێ و ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.
کەشناسی  هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە  بە (2-3) پلە، لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزن (3-7) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هه‌ینی  کەشناسی رایگه‌یاندووه‌، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروست بوونی  تەم هەیە.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت :
هەولێر:  10 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 4 پلەى سیلیزى
دهۆک :  9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 4 پلەى سیلیزى
زاخۆ:   9 پلەى سیلیزى
سۆران:  5 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  12 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.