Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:21

تیمەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەنتاب هاوكاری زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكان دەكەن

کوردستان TV
100%

بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی لە 10 پارێزگای توركیا كاریگەر بوون، كارمەندانی دەزگای خێرخوازی بارزانی كە لەلایەن هەرێمی كوردستانی نێردراون، هەروەها سێ ئۆتۆمبێلی فرەمەبەست لە قەزای ئیسڵاحییەی سەر بە پارێزگای عەنتاب خزمەت بە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە دەگەیەنن.
دوابەدوای دوو بوومەلەرزە وێرانكارەكەی پازارجك و ئەلبستان كە گوڕەكانیان 7،7 و 7،6 بوو، بۆ بەهاناوەچوونی ئەو هاووڵاتییانەی كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە، دەزگای خێرخوازی بارزانی سێ ئۆتۆمبێلی هاوكاریی ناردە قەزای ئیسڵاحییەی سەر بە پارێزگای عەنتاب.
تیمەكان دوای گەیشتنیان بە قەزاكە، دەستیان بە خزمەتكردنی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكە كرد.
لەوبارەیەوە دكتۆر عەباس ئازاد راگەیاند، ئەوان وەك تیمێك بە هەماهەنگیی بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتوونەتە توركیا.
ئازاد ئاماژەی بەوە دا، هەوڵ دەدەن هاوكاریی ئەو هاووڵاتییانە بكەن كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە زیانیان بەركەوتووە، گوتی: لەگەڵ تیمەكانمان پێداویستی تەندروستیی و كەرەستەی گرنگ بەسەر لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە دابەش دەكەین. جگە لەوەش لەئێستادا تیمەكانی گەڕان و رزگاركردنمان هاتوونەتە مەیدان و دەستیان بەكارەكانیان كردووە. وەك دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شێوەی سێ تیمی جیاوازدا كار دەكەین. تیمی تەندروستی، تیمی گەڕان و رزگاركردن و تیمی دابەشكردنی هاوكاری.
ئازاد ئاماژەی بەوەش دا، تا ئەو كاتەی پێویست بكات بەردەوام دەبن لە خزمەتكردن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.