Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 07:23

شاندەكەی عێراق گەیشتە واشنتۆن.. گفتوگۆ لەبارەی گرتنەبەری رێوشوێنەكان سەبارەت بە دۆلار دەكەن 

کوردستان TV
100%

ئەحمەد سەحاف ،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا كە لە ژمارەیەك بەرپرسی بواری دارایی و بانكیی پێكھاتووە، گەیشتووەتە واشنتۆن.
ئەحمەد سەحاف لە لێدوانیكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە كە فوئاد حوسێن لە واشنتۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن كۆدەبێتەوە و دواتر شاندەكەی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ شاندی ئەمریكا ئەنجام دەدات كە تیایدا تیشك دەخرێتە سەر پاڵپشتیكردن لە سیاسەتی نەختینەی عێراق و ئاڵوگۆڕی پاڵپشتی دارایی و بانكیی بە ئامانجی پتەوتركردنی دیدی حكوومەتی عێراق لە گرتنەبەری رێوشوێنەكان سەبارەت بە ئاڵوێری دراو.
راشیگەیاندووە شاندەكەی عێراق لە واشنتۆن، ھەروەھا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریكا، پاڵپشت بە رێككەوتننامەی "چوارچێوەی ستراتیجیی" چۆنێتی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.