Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 10:13

رۆمانی (بیست و چوار كاتژمێر له‌ ژیانی ژنێكدا) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ نووسینی ستیڤان زڤایغ ، له‌ وه‌ر گێرانی به‌هزاد حه‌وێزی رۆمانی (بیست و چوار كاتژمێرله‌ ژیانی ژنێكدا) بڵاوكرایه‌وه‌. 
رۆمانه‌كه‌، باس له‌ ئافره‌ت و خۆشه‌ویستی ئافره‌ت ده‌كات له‌ به‌شێكی ڕۆمانه‌ كه‌دا هاتووو(من، به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو ئه‌و سه‌ربرده‌یه‌ كاری تێكردم و هه‌ستم به‌ حه‌زو ئاره‌زوویه‌كی به‌ چۆشوخرۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ وشه‌یه‌ك ڕێزو سوپاسگوزاری خۆمی بۆ ده‌رببڕم، وه‌لێ ده‌نگم له‌ گه‌رووما خنكا، به‌تاووتینه‌وه‌ش چه‌میمه‌وه‌ و حورمه‌ته‌وه‌ ده‌سته‌ سیس و بنێسه‌كه‌یم ماچ كرد، ئه‌و ده‌سته‌ی هه‌روه‌ك گه‌ڵای پاییزه‌ تۆزێك هه‌ڵده‌له‌رزی).
رۆمانی (بیست و چوار كاتژمێرله‌ ژیانی ژنێكدا) ،له‌لایه‌ن به‌رهه‌می وزاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ب. راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر چاپكراوه‌.
 ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.