Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:30

گۆلپارێزی یانه‌ی تۆتنهام تووشی پێكان هات

کوردستان TV
100%


یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێكانی گۆلپارێزی فه‌ره‌نسی یانه‌كه‌ی هۆگۆ لۆریسی راگه‌یاند.
 به‌پێی راگه‌یه‌نراوی یانه‌ی تۆتنهام، ئه‌م گۆڵپارێزه‌ دووچاری پێكان له‌ئه‌ژنۆی هاتووه‌، بۆیه‌ لۆریس بۆ ماوه‌ی شه‌ش بۆ هه‌شت هه‌فته‌ له‌یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌.
 جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌م گۆلپارێزه‌ له‌یاری رابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی مانچسته‌ر ستی بۆ چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌درا، هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ روونیانكردۆته‌وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌م گۆڵپارێزه‌ پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ژنۆ بێت، تۆتنهام یاری داهاتووی له‌قۆناغی شازده‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی میلان ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ.
 هۆگۆ لۆریس له‌ماوه‌ی رابردوو توانی له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بگاته‌ یاری كۆتایی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیستو دووی قه‌ته‌ر، دواجار به‌لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین نازناوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا، لۆریس له‌گه‌ڵ تۆتنهام له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردوه‌، تا بیست و دوو گه‌ری رابردوو سی و یه‌ك گۆڵی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.    


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.