یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی لیستی کۆتایی گۆڵپارێزانی پاڵێوراو بۆ بردنه‌وه‌ی خەڵاتی باشترین لەسه‌ر ئاستی جیهاندا بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ریه‌ك له یاسین بۆنۆ و مه‌غریب، تیبۆ كۆرتوای به‌لژیكی و ئیمیلیانۆ مارتینزی ئه‌رژه‌نتینی ركابه‌ری به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌كه‌ن.
بۆنۆ له‌جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر توانی رۆلێكی گرنگ و كاریگه‌ری ببینی بۆ گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به‌قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، هه‌روه‌ها بۆنۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سڤییا توانیویه‌تی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
له‌لایه‌كی دیكه گۆلپارێزی ئه‌رژه‌نتینی ئیمیلیانۆ مارتینزی شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاستێكی به‌رزی پێشكهشكردو توانی له‌گه‌ڵ تانگۆ بۆ سێیه‌مین جار له‌میژوو نازناوی جامی جیهانی به‌رز بكه‌نه‌وه، ئه‌و گۆڵپارێزه له‌یاری كۆتایی هێرشێكی مه‌ترسیداری فه‌ره‌نسیه‌كانی به‌رپه‌رچ دایه‌وه، سه‌باره‌ت بهتیبۆ كۆرتوای به‌لژیكی ئه‌و گۆلپارێزه له‌گه‌ڵ بهلژیكاو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش ده‌كات.
كۆرتوا رۆلێكی گرنگ و كاریگه‌ی بینیوه له‌بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه.
جێی ئاماژه‌یه خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی ساڵ رۆژی بیست و حه‌وتی شوباتی داهاتوو له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌به‌خشرێته ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی له‌ماوه‌ی نێوان هه‌شتی ئابی دووهه‌زارو بیست‌و یه‌ك تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می دوو هه‌زارو بیست و دوو له‌نێو یاریگاكان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.