یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی پاڵەوان وه‌رزی رابردوو و پێشەنگی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا، مایکل ڕیچنەری وه‌ك ڕاهێنه‌ری گۆلپارێزی تیپه‌كه‌ی دیاریكرد بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی تۆنی تابا لۆڤیچ.
دوای ئه‌وه‌ی تابالۆڤیچ به‌هۆی مشت‌ومڕ و شەڕه قسە لەناو یانە باڤارییەکەی له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، مایکل ڕیشنەری ته‌مه‌ن چل‌و دوو ساڵه به‌پێی گرێبه‌ستێك له‌یانه‌ی هۆڤنهایمهوه رووی له‌یانه‌ی بایرن میونشن كرد.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ جولیان ناگلسمانی راهێنه‌ر پێدەچێت لەپشتی دوورخستنەوەکەیەوە بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌هۆی ئه‌و ره‌خنانه‌ی نۆیه‌ر له‌ماوه‌ی رابردوو گرتبووی.
جێی ئاماژه‌یه لای خۆیه‌وه یانه‌ی هۆفنهایم له‌بەیاننامەیەکی فه‌رمیدا بڵاویکردەوە ڕۆشتنی ڕیچنەر کۆتایی سەردەمێکە، بۆیه سوپاس و پێزانینمان بۆ ئه‌م راهێنه‌ره هه‌یه كه له‌ماوه‌ی پازده سالی رابردوو له‌خزمه‌تی یانه‌كه‌ی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.