میشال دێر زاكاریان جارێكی دیكه گه‌رایه‌وه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مۆنبیلیه‌ی فه‌ره‌نسی دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌زارو حه‌ڤده تاوه‌كو دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌م یانه‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆ بوو.
زاكاریان بووه شوێنگره‌وه‌ی رۆما بیتۆ كه به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخرایه‌وه.
بریاری دوورخستنه‌وه‌ی بیتۆ دوای چه‌ند مانگێك هات له‌وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مۆنبیلیه، ئه‌م یانه‌یه له‌سه‌رده‌ستی بیتۆ له‌كۆی دوازده یاری ته‌نیا دوو بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ها له‌جامی فه‌ره‌نسا له‌به‌رامبه‌ر تیپێكی پله دوو دووچاری دۆراندن هاتووه، دیر زاكاریانی ته‌مه‌ن په‌نجاو نۆ ساڵان گه‌ڕایه‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی كه له‌ئێستادا دوای تێپه‌ربوونی بیست‌و دوو گه‌ر له‌خانه‌ی پازده‌هه‌می ریزبه‌ندی دێت و به‌جیاوازی دوو خاڵ له‌ناوچه‌ی دابه‌زین دووره.
میشال دێر زاكاریان جارێكی دیكه گه‌رایه‌وه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مۆنبیلیه‌ی فه‌ڕه‌نسی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.