یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا دۆمنیكۆ تیدیسكۆ وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی رۆبیرتۆ مارتینیزی دیاریكرا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا له‌جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیستودووی قه‌ته‌ر نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و له‌قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان دوورخرایه‌وه، دواجار یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا ده‌ست به‌رداری مارتینیزی بوو.
تیدیسكۆی ته‌مه‌ن سی و حه‌وت ساڵان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی و ئیتالیه، له‌رابردوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی شالگه، سپارتا مۆسكۆ و لایبزیگی وه‌رگرتووه.
به‌پێی رێكه‌وتنی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌لژیكا و دۆمنیكۆ تیدیسكۆ ئه‌و ڕاهێنه‌ره تا كۆتاییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای دوو هه‌زارو بیست‌و چوار په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا، یه‌كه‌م یاری هه‌لبژارده‌ی به‌لژیكا له‌سه‌ر ده‌ستی تیدیسكۆ له‌بیست و چواری ئاداری داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی سوید ده‌بێت.
دۆمنیكۆ تیدیسكۆ وه‌ك ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی رۆبیرتۆ مارتینیزی دیاریكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.