ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 9ـی شووباتی2020 ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندێكی خاوه ن ئه زموون و میژوویه كی جوانی هه ولێری پایته خت شانۆكار و شێوه‌كار و میوزیكژه‌ن (واحید مه‌رجان )، رێككه‌وتی 9ـی2ـی 2016 له ته‌مه‌نی 74 ساڵی چووه به ردلوڤانی خوای گه‌وره
وێستگه‌كانی ژیانی هونه‌رمه‌ند "واحید مه‌رجان" وه‌كو ئه‌كته‌ر و شێوه‌كار و موزیكژه‌ن وده‌رهێنان و دیزاینه‌ر ..
ناوی ته‌واوی (عه‌بدولواحید خدر مه‌رجان) ه" ساڵی 1942 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه" خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (ئه‌ربیل ئولا) و (ئیبن مسته‌وفی) ته‌واوكردووه" ساڵی 1962 خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واوكردووه" ساڵی 1963 بۆته مامۆستای هونه‌ر له‌ناوه‌ندی سه‌ڵاحه‌دین" ساڵی 1958 به‌شداری پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كردووه له یاریگای هه‌ولێر خه‌ڵاتی دووه‌می وه‌رگرتووه" چه‌ندین پێشانگای هونه‌ری تایبه‌تی له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردۆته‌وه" ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای ده‌رسیم بووه له‌ساڵی 1958" ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای مامۆستایان بووه له‌هه‌ولێر" هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای كرێكاران بووه له‌هه‌ولێر" وه‌ك پسپۆر له‌بواری نه‌خشه‌سازی و دیكۆر له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ره میللیه‌كان كاری كردووه" سه‌رۆكی تیپی مۆسیقای چالاكی قوتابخانه‌كان بووه" خه‌ڵاتی یه‌كه‌م وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌رامبه‌ر به پێشكه‌ش كردنی ئۆپه‌رێتی (كاروانی خه‌بات)" لێپرسراوی تیپی مۆزیكی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی هه‌ولێربووه" بۆ یه‌كه‌مجار ئامێری ئۆكۆردیۆن له شێوه‌ی ڕۆژئاوایی ده‌گۆڕێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی" به‌شداری له‌یه‌كه‌م ڤیستیڤاڵی هونه‌ری كوردی له‌به‌غدا كردووه" ساڵی 1974 به ئۆپه‌رێتی (باران) له‌نووسین و ئاواز‌و ده‌رهێنانی خۆی" به‌شدار بووه" ساڵی 1979 بۆ ئاشنا بوون له‌بواری هونه‌ر سه‌ردانی وڵاتی بولغاریا و چیكسلۆفاكیا و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و نه‌مسا) ی كردووه له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ره میللیه‌كانی هه‌ولێر وه‌ك سۆلیست له‌سه‌ر ئامێری عود" وه‌ك ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ر له‌چه‌ندین شانۆ‌و درامای ته‌له‌فزیۆنی كاری كردووه له‌وانه (چڵپاو/ ماره‌یی/ مهم و زین/ تاپۆ حه‌قی چیه/ شێتخانه ئه‌فه‌ندی/ لاس و خه‌زاڵ/ میوانی ناوه‌خت/ گوڵی نهێنی/ زاوای گه‌لحۆ/ گه‌مه‌ی خه‌ونه زیندووهكان)" ساڵی 1998 و 2000 و 2004 پێشانگای تایبه‌تی كردۆته‌وه" "ساڵی 2006 خانه‌نشین بووه" له 2016/2/9 كۆچی دوایی كردووه.
ئۆپهرهتی "تارا" یه‌كێكه له‌و ئۆپهرێتانهی هونه‌رمه‌ند (واحید مه‌رجان) نووسیویه‌تی هه‌ر خۆشی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه،له ساڵی 1974 فیستڤاڵێكی تایبه‌ت به ئۆپه‌رێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكانی عێراق له شاری به‌غدا سازده‌كرێت به‌ناوی "فیستڤاڵی چالاكی قوتابخانه‌كانی عێراق" ،هه‌ولێریش یه‌كێك ده‌بێت له‌و پارێزگایانه كه به ئۆپه‌رێتی (تارا) له نووسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند "واحید مه‌رجان" به‌شدار ده‌بێت ، هه‌رخۆشی ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كان داده‌نێت و دیزاینی دیكۆرهكهشی له‌لایه‌ن خودی خۆی ئاماده‌كات له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌كو ئه‌كته‌ریش رۆڵ له ئۆپه‌رێته كه ده‌بینێت.
له كۆتایی فیستڤاڵدا ئۆپه‌رێتی "تارا" كه به‌رهه‌می چالاكی قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر بوو، توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست به‌هێنێت ببێته ماییه‌ی ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ههڵسهنگاندهن و سه‌رپه‌رشتیاران و ئاماده‌بووانی فیستڤاڵ ، وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی عێراقی ئه‌و كات یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی كه بهئۆپهرێتهكه له‌رووی (بابه‌ت ، دیكۆر ، نواندن ، ده‌رهێنان ، موزیك) زۆر سه‌رسام ده‌بێت ،هه‌ربۆیه له‌دوای ته‌واو بوونی فیستڤاڵه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ستاڤی ئۆپه‌رێته‌كه كۆده‌بێته‌وه دوای ده‌ست خۆشی لێ‌كردن و پیرۆزبایی لێكردنی ستاڤی ئۆپه‌رێتی "تارا" ، به به‌رێوه‌به‌ری چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر (م. جه‌مال هیدایه‌ت ) ده‌ڵێت : ئۆپهرێتهكهی ئێوه زۆر دڵخۆشی كردم ، كارێكی واتان كردوه زۆر له‌ئاستی پارێزگاكانی تر عێراق وه‌كو به‌سرا و موسڵ بگره له به‌غداش باشتر بێت بۆیه كاره‌كانتان له‌و ئاسته دایه كه چیتان پێویسته بۆتانی جێبه‌جێ بكه‌م، وه‌زیر ده‌ڵێت: فه‌رموون چیتان پێویسته مامۆستا جه‌مالیش له وه‌ڵامدا به وه‌زیر ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئێمه له شاری هه‌ولێر تا ئێستا باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆمان نییه وه‌كو چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر ، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆمان وه‌كو راهێنان وپرۆڤهكانمان له نێویدا مه‌یسه‌ر بكه‌ین.. له وه‌ڵامدا وه‌زیرش راسته‌وخۆ فرمان ده‌دات به‌زووترین باڵه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چالاكی قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر دروست بكرێت به‌ڵێ ئێستا ئه‌و باڵه‌خانه‌ی چالاكی قوتابخانه‌كان هه‌ولێر كه‌له گه‌ره‌كی رووناكییه له هه‌ولێر، به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی ئۆپه‌رێتی "تارا"یه وه‌به‌تایبه‌تیش بۆ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره واحید مه‌رجان ده‌گرێته‌وه .
ده‌سپێكی كاری هونه‌ری سالی 1958 بووه ناوی هه‌ندێ له‌به‌رهه‌مه‌كانی :
1- تاپۆ حه‌قی چیه - نواندن
2- ماره‌یی - نواندن
3- چڵپاو - نواندن
4- میوانی ناوه‌خت - نواندن
5- رووباری ژیان - نواندن
6-كاروانی خه‌بات - نواندن
له‌گه‌ل به شداربوونی له چه‌ندین به‌رهه‌می تر له دراما و شانۆدا جگه له‌مانه كاری ئاوازدانان و ده‌رهێنانی كردووه، هه روه ها به‌شداربووه له كردنه‌وه‌ی چه‌ندین پیشانگای شێوه‌كاری تایبه‌ت و هاوبه‌ش كه وه ك شێوه كارێك ناوبانگی هه بووه ، كاكه واحید یه‌كیكه له پیاوه جوانه‌كانی هه‌ولیر كه ته‌مه‌نیك له خزمه‌ت و دلسۆزی و خۆشه‌ویستی هه‌بووه بۆ هونه‌ره‌كه‌ی ، جگه له‌هه‌موو ئه‌و كاره جوانانه دیكۆری زۆرێك له دراما‌و شانۆگه‌ری و ئۆپه‌رێتی كردووه رۆحی شاد بێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.