Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 05:36

سبەی لە مزگەوتەكانی دهۆك سندوقی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكانی توركیا و سووریا دادەنرێت

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ھەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە لە ھەرێمی كوردستان وەك ئەركێكی ئایینی و مرۆیی، سبەی ھەینیی نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریا بكرێت كە دوای نوێژی ھەینیی رێكەوتی 10ی شوباتی 2023 ئەنجام دەدرێت.
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی هەینی لە مزگەوتەكانی پارێزگای دهۆك بۆ نوێژی هەینیی سندوقی تایبەت بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی شەشی شوباتی توركیا و سووریا دابنرێت.
بەڕێوەبەری ئەوقافی دھۆك، رێبەر نێروەیی رایگەیاند: بڕیارە سبەی لە مزگەوتەكانی پارێزگای دھۆك بۆ نوێژی ھەینیی سندوقی تایبەت بۆ ھاوكاریكردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی شەشی شوباتی توركیا و سووریا دابنرێت.
گوتیشی: وێنەی كارەساتی بوومەلەرزەكە لەسەر سندوقەكان دادەنێین و یەك رەنگ دەبن و بە پێی گەورەیی مزگەوتەكە سندوقەكان دادەنرێن لە ھەندێك مزگەوت چوار سندوق و لە ھەندێكیش دوو سندوقی ھاوكاری دادەنێین.
دوێنێ پارێزگاری دھۆك، عەلی تەتەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرای كرد، لەسەر راسپاردەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، كەمپینێكی بەرفراوان بۆ ھاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە لە توركیا و سووریا لە سنووری پارێزگاكە رادەگەیەنن كە پارە، خواردن و ھۆكارەكانی گەرمكردنەوە وەردەگیرێن.
لە پارێزگاكانی ھەولێر، دھۆك و سلێمانی چەندین كەمپەین بۆ كۆكردنەوەی ھاوكاریی بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی توركیا و توركیا راگەیەندرا، ئەوەش دوای كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران دێت كە بڕیاری دا "كەمپینێكی بەرفراون"ی كۆكردنەوەی ھاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە رابگەیێنێت.
هاوكات یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ھەرێمی كوردستان بڕیاریانداوە لە ھەرێمی كوردستان وەك ئەركێكی ئایینی و مرۆیی، سبەی ھەینیی نوێژی مردوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سووریا بكرێت كە دوای نوێژی ھەینیی رێكەوتی 10ی شوباتی 2023 ئەنجام دەدرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.