مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تەقەكەرێكیان دەستگیركردو دەستیشیان گرت بەسەر چەكێك كە بە تۆمەتبار بووە .
ئهمرۆ پێنجشهممه9ى2ى2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی لەگەڕەكی چوارباخ لە شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری بەدەم دەنگەكەوە چوون و دوای گەڕان و بەدواچوونەوەكان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا تۆمەتبار (خ،س،م لەدایكبووی 1970 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
سلێمانی.. تەقەكەرێك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.