ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ڕایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای كه‌وتنی به‌فرێكی زۆر و سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كی ڕاده‌به‌ده‌ر، به‌ڵام تا ئێستا هاتوچۆ له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاساییه.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: جموجولی بازرگانی و هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی و بەردەوامە.
ڕاشیگه‌یاند: هەموو گۆرەپان و رێگاکان بە بەردەوامی خاوێن دەکرێنەوە و هیچ کۆسپ و گرفتێک لە بەردەم پرۆسەی بازرگانی و گەشتیاری نییە.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌فر و باران له ناوچه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وام ده‌بارێت و له دوێنێوه‌ش به‌فرێكی زۆر شه‌قام و ڕێگاكانی هاتن و چوون ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی گرتووه، تیمه‌كانی ڕاماڵینش به‌رده‌وام ڕێگاكان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاتن و چوونی هاووڵاتییان و بازرگانی په‌كیان نه‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.