Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 13:34

ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌ بۆ نزیكه‌ی 18 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

تا دێت و رۆژ دوای رۆژ ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و له‌ نوێترین ئاماردا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان بۆ نزیكه‌ی 18 هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان تا دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تیمه‌كانی گه‌ڕان له‌ وڵاتی توركیا ته‌رمی 14 هه‌زار و 14 كه‌سیان له‌ژێر دار و به‌ردووی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ سووریاش تیمه‌كان تا ئێستا 3 هه‌زار و 162 ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ هه‌ردوو وڵات بریتییه‌ له‌ 17 هه‌زار و 176 كه‌س.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باس له‌ ژماره‌یه‌كی زیاتری گیانله‌ده‌ستدان له‌ سووریا ده‌كات و به‌گوێره‌ی دوایین داتا و ئاماره‌كانی ئه‌وان تا ئێستا ته‌رمی 3 هه‌زار و 550 كه‌س له‌ژێر دار و به‌ردووی باڵه‌خانه‌ و خانووه‌كان ده‌رهێنراون.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی بریندارانیش، داتاكان ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ له‌ وڵاتی توركیا زیاتر له‌ 63 هه‌زار كه‌س بریندار بوون، له‌ وڵاتی سووریاش زیاتر له‌ 5 هه‌زار بریندار هه‌یه‌.

هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ بوو كه‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو له‌ چه‌قی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ خاكی توركیا به‌‌ گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا و كاریگه‌رییه‌كه‌شی گه‌یشته‌ سووریا و زۆرێك له‌ وڵاتانی ده‌روبه‌ری و زیان و كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.