وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا و گیانله‌ده‌ستدان و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س، له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاهه‌نگێك ڕاده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "هەموولایەک ئاگادارن كه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکور و ڕۆژئاوی کوردستانی هەژاند و بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێکەوتەوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه "وەک هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی کوردستان، بڕیاردرا هەموو چالاکییەکی ئاهەنگ ئامێز لەسەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە سنووری وەزارەتمان ڕابگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.