به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دا كه سبه‌ی هه‌ینی كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما چه‌ندین پله بۆ ژێر سفڕ داده‌به‌زێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و ڕایگه‌یاند: تا نیوەشەو ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، بەڵام لە دوای نیوەشەوه‌وه ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لە هەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت.
سه‌باره‌ت به پێشبینی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا: سبەى هه‌ینی نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت لەو ناوچانەى بەفری لێ باریوە.
هۆشداریشی دا هاووڵاتییان كه کەشوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی زۆر سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت لە ڕۆژهەڵات و ناوەراستى هەرێم.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پلەكانی گەرمى ئێستای سەنتەرى شارەکانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 4
سلێمانى: 1
دهۆک: 2
هەڵەبجە: 1
کەرکووک: 6
كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانی دیاری كرد:-
هەولێر: 7.4 ملم
پیرمام: 2.3 ملم
سلێمانى: 1.5 ملم
دهۆک: 1.3 ملم
ئاکرێ: 0.2 ملم
ئامێدى: 6.6 ملم
بازیان: 2.2 ملم
دوکان: 6.4 ملم
هەڵەبجە: 4.6 ملم
هەڵشۆ: 5.4 ملم
کانى ماسى: 5.6 ملم
مانگیش: 2.6 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.