Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:28

شوفێری ئه‌م مانتۆڕسكیله‌ ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

شوفێری ماتۆڕسكیلێك كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ بوو، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.

عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە شاره‌دێی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار لە ئەنجامی لێخوڕینی خێرا ماتۆڕسکیلێک خۆی کێشا بە کەپری ماڵێکدا.

گوتیشی: لە ئەنجام ڕووداوه‌كه‌ش شۆفێرەکە كه‌ ناوی (کاروان فەرحان عوسمان) بوو و لەدایکبووی ساڵی 1999 بوو گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گه‌نجه‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵییه‌كه‌ خه‌ڵكی شاره‌دیی ڕزگاری بوو و ته‌رمه‌كه‌شی ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.