Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:14

فیفا لیستی به‌ربژێرانی باشترین ڕاهێنه‌رانی 2022ی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م لیستی كۆتایی به‌ربژێران بۆ خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری 2022ی جیهان بڵاو كرده‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی فیفا بۆ لیستی كۆتایی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری 2022ی جیهان سێ ڕاهێنه‌ری ده‌ستنیشان كرد كه‌ بریتین له‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی و لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین.

ئه‌نچیلۆتی پارساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید توانی ناسناوی خولی ئیسپانیا و خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستبێنێ.

گواردیۆلاش توانی ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به‌ده‌ستبێنێ و یانه‌كه‌شی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی جامی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.

سكالۆنیش گه‌وره‌ترین جامی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ستهێنا كه‌ جامی جیهانی 2022 بوو، هه‌روه‌ها له‌ 36 یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

بڕیاره‌ له‌ رۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌دا یه‌كێتی تۆپی پێی ناوده‌وڵه‌تی (فیفا) له‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ شاری پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نێ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.