Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:06

له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا 17 هاووڵاتی عێراقی ڕزگاركراون

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ شاری ئه‌نقه‌ڕه‌ی پایته‌ختی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ تا ئێستا توانیویانه‌ 17 هاووڵاتی عێراقی له‌و ناوچانه‌ ڕزگار بكه‌ن كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێیداوه‌ و خاپوور بوون.

باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا توانراوه‌ 17 هاووڵاتی عێراقی له‌و شوێنانه‌ ڕزگار بكرێن كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ خاپوور بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ كاری ڕزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عێراقییانه‌ به‌ ئاوئاهه‌نگی كونسوڵخانه‌ی عێراقی بووه‌ له‌ پارێزگای غازی عه‌نتاب.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7.8 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ناوه‌ندی شاری مه‌ڕه‌ش و 10 پارێزگای توركیا و چه‌ند پارێزگایه‌كی باكوری سووریا ڕووی دا.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بووه‌‌ هۆی دروستبوونی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ و ڕووخانی هه‌زاران باڵه‌خانه‌ و خانووی هاووڵاتییان، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێستا له‌ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا زیاتر له‌ 21 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.