ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له شاری هه‌ولێره‌وه له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای ناوخۆییه‌وه21 تڕێلە سۆپا و 1 تڕێلە کیسەخەو بەرەو باکورى کوردستان و وڵاتى تورکیا بەڕێ کرا.
پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەى کەمپینى هەولێر بۆ هاریکارى و کۆمەکی زیانلێکەوتانى بوومەلەرزە وێرانکەرەكهی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان و هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا، ئەمشەو پێنجشه‌م بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و جێگرى سەرکونسڵى تورکیا لە هەولێر ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌لوپه‌ل ڕه‌وانه‌ی توركیا كرا.
ڕاشیگه‌یاند كه كه‌لوپه‌له‌كان له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاوه ئاماده‌كراون، کۆمپانیاى نەوال 21 ترێلە سۆپا، هه‌روه‌ها کۆمپانیاى گەلیاوه 1 ترێلە کیسەخەو و چەندین پێداویستى تر بەرەو باکوورى کوردستان و وڵاتى تورکیا بەڕێ کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.