Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:20

شه‌وی ڕابردوو كه‌سێك به‌ده‌ستی برازاكه‌ی كوژرا

کوردستان TV
100%

شه‌وی ڕابردوو له گوندێكى سه ر به‌شاره‌دێی ڕۆڤيا كه‌سێكی ته‌مه‌ن سه‌رووی 40 ساڵان به‌ ده‌ستى برازاكه‌ی خۆیه‌وه‌ هاته‌ كوشتن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) كه‌ له‌ خه‌ڵكی گوندی حه‌سه‌ن سه‌ر به‌ شاره‌دێی رۆڤیا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستی كه‌وتووه‌، كوژراوه‌كه‌ ناوی ئه‌لیاس عیسایه‌ و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌ده‌ستی برازایه‌كی خۆیه‌وه‌ كوژراوه‌.

ڕووداوه‌كه‌ش كاتێك ڕوویداوه‌ كه‌ پێشتر ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان مام و برازاكه‌ دروستبووه‌، دواتریش برازاكه ته‌قه‌ی له‌ مامی كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ر له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ مامه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌دوای ڕووداوه‌كه‌ش بكوژه‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕای كردووه‌ و هێزه‌كانی پۆلیسیش دوای گه‌یشتنیان به‌ شوێنی ڕووداو و كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆسییه‌كه‌، له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ به‌دوای بكوژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.

په‌یامنێر/ سه‌نگه‌ر گۆران

وێنه‌.. ئه‌لیاس عیسا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ده‌ست برازاكه‌ی كوژراوه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.