Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:39

دوایین ئاماری ئه‌مڕۆ به‌یانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری له‌ناكاو و ئافاتی توركیا به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێترین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی داتا نوێیه‌كه‌ ژماره‌ی مردووان 18 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئافات ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی نوێترین ئامار كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجامدراوه‌، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌می ڕابردوو 18 هه‌زار و 342 كه‌سه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی برینداران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئافات جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ 74 هه‌زار و 242 كه‌س بریندارن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.