Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 03:35

دوو ڕۆژه‌ نرخی نه‌وت ڕوو له‌ دابه‌زینه‌

کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ماوه‌ی دوو ڕۆژه‌ ڕوو له‌ دابه‌زینه‌ به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی پاشه‌كشه‌ی ئابووری له‌ ئه‌مه‌ریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ ڕێژه‌ی 0.12% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك نرخه‌كه‌ی 84.40 دۆلاره‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش ڕووی له‌ دابه‌زین كرد و به‌ ڕێژه‌ی 0.24% نرخه‌كه‌ی كه‌مبووه‌وه‌، هه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك ئێستا 77.87 دۆلاره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ پێنجشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 84.50 دۆلار دابه‌زی بوو، هه‌روه‌ها نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش بۆ 78.06 دۆلار دابه‌زی بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.