شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین به‌ڕێوه‌یه و كاریگه‌رییه‌كه‌شی له رۆژی یه‌كشه‌می داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
عه‌لی جابر شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ له رۆژی یه‌كشه‌می داهاتووه‌وه شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تاش به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت.
ڕاشیگه‌یاند: له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو و به دروستی له رۆژی سێشه‌مه‌وه شه‌پۆڵه‌كه ته‌واوی پارێزگاكانی تری عێراق له ناوه‌ڕاست تا باشوور ده‌گرێته‌وه و باران ده‌بارێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رمیش، عه‌لی جابر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه به به‌راورد به رۆژانی ڕابردوو، به‌ڵام ته‌واوی ئه‌م هه‌فته‌یه كه‌شی زستانه‌ی سه‌خت ده‌بێت و كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رما به ناجێگیر و گۆڕاوی ده‌مێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.