به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی دزێكی ڕاگه‌یاند كه چه‌ند جارێك كه‌لوپه‌لی كاره‌بایی له كۆگایه‌ك دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد: مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە دزی لە كۆگایەكی كێبڵی كارەبایی كردبوو .
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد به‌وه‌ی كە چەند جارێكە دزی لە كۆگاكەیكە كەلوپەلی كارەبایی تێدایە دەكرێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كان توانرا تۆمەتبارێك به ناوی (د. م. ت. لەدایكبووی 1994) بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك كێبڵی كارەبا.
پۆلیسی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه تۆمەتباره‌كه كە پێشینەی تاوانی تری هەیە، ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانیشی ناوە بە تاوانەكەیدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.