Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:34

كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سووریا ڕووی دا

کوردستان TV
100%

سه‌نته‌ری نیشتمانی بوومه‌له‌رزه‌ی سووریا ئاشكرای كرد كه‌ پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ وڵاته‌كه‌یان ڕوویداوه‌.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 11:17ی پێش نیوه‌ڕۆ‌ له‌ رۆژئاوای شاری لازقییه‌ ڕوویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 3.9 بووه‌ به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر.‌

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ دوو بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ وڵاتی توركیا ڕوویانداوه‌، یه‌كه‌میان دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بوو له‌ پارێزگای هاتای به‌ گوڕی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوو له‌ شاری مه‌له‌تی له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كه‌ گوڕه‌كه‌ی 5 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.