پۆلیسی فیدڕالی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی مه‌ترسیداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له سنووری شاری كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
پۆلیسی فیدڕالی ئاشكرای كرد كه دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، توانرا چه‌كدارێكی ولایه‌تی كه‌ركووكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌ناوی (ع. ج. م) له شارۆچكه‌ی حه‌ویجه له سنووری شاری كه‌ركووك ده‌ستگیر بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، توانرا دوو چه‌كی كلاشینكۆفیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.