به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی دهستیگركردنی سێ تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوون به دزینی ماتۆڕسكیلی گه‌شتیارێكی ئه‌ڵمانی.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هاووڵاتییه‌كی به ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن به جیهاندا به ماتۆڕسكیله‌كه‌ی گه‌یشتبووه شاری هه‌ولێر، دوای مانه‌وه‌ی له هۆتێلێك ماتۆڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن باندێكی دزییه‌وه دزرابوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای دزینی ماتۆرسکیلی گەشتیاره ئەڵمانییهكه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر له ڕووداوه‌كه، بەشی نەھێشتنی تاوان نووسینگەی رۆژھەڵات توانیان به كه‌متر له 48 كاتژمێر باندێکی سێکەسی دەستگیر بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیان ناوه به دزینی ماتۆڕسكیلی گه‌شتیاره ئه‌ڵمانییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی 9 تاوانی تری دزینی ماتۆڕسكیل.
هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ماتۆڕسكیله‌كه كه نرخه‌كه‌ی 10 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت، رادەستی گەشتیاره ئه‌ڵمانییه‌كه كرایه‌وه تاکو بەردەوام بێت لەگەشتەکەی به‌ڕووی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.