سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی له یادی 53 ساڵه‌ی دامه‌زراندن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتییه‌كه له خه‌باتی گه‌لی كوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی لە برەودان بە زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی‌دا گێڕاوە.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەڵبەندی گشتیی و لقەکانی و سەرجەم نووسەر و ئەدیبانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازم".
ڕاشیگه‌یاند "یەکێتیی نووسەرانی کورد لە قۆناخە جیاکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژوویی لە برەودان بە زمان و ئەدەب و کولتووری کوردی‌دا گێڕاوە و هەمیشە بەرگری لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستاندا کردووە".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە خەباتی درەوشاوەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و نووسەر و ڕۆشنبیرانی نیشتمانپەروەری کوردستان دەڕوانین، و هیوادارین لە خزمەتکردنی زیاتری کاروانی ڕۆشنبیریی و پەرەپێدانی زمان و ئەدەبی کوردی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستاندا بەردەوام بن و لەم ڕووەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پشتیوانیان دەبێت".
مه‌سرور بارزانی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا سڵاوی بۆ گیانی پاکی نووسەرانی شەهید و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان نارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.