Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 18:48

ئه‌ردۆگان دوایین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیای ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوایین ئاماری ژماره‌ی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌ی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای ته‌واوبوونی كاره‌كان گه‌ڕان و رزگاركردن، به‌ زووترین كات شوێنه‌ زیالێكه‌وتووه‌كان دووباره‌ بنیاد ده‌نێنه‌وه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا بریتییه‌ له‌ گیانله‌ده‌ستدانی 18 هه‌زار و 991 كه‌س له‌گه‌ڵ برینداربوونی 75 هه‌زار و 570 كه‌س.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه‌ گه‌وره‌ و وێرانكارییه‌كه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ و هه‌روه‌ها خراپی كه‌شوهه‌وا، كاری گه‌ڕان و پێشكه‌شكردنی فریاگوزارییه‌كان به‌رده‌وامن و به‌دڵنیاییشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاره‌كان خێراتر ده‌بن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تا ئێستا تیمی فریاگوزاری و هاوكاری له‌ 94 وڵات گه‌یشتوونه‌ته‌ توركیا، ئێستا زیاتر له‌ 144 هه‌زار كه‌س له‌ پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاكردنی لێقه‌وماوان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی فراوانی وێرانییه‌كه‌ كه‌ 10 پارێزگای گرتۆته‌وه‌ كاره‌كان قورس و هێواشن.

له‌ كۆتاییدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ڕووخاون یاخود زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌رجه‌میان دووباره‌ بنیاد ده‌نێنه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.