Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:31

زانیاری لەبارەی سووتاندنی ناوچەی 4ـی پارتی لە کەرکووک

کوردستان TV
100%

بارەگای لێژنەی ناوچەی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک کە لەدوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە چۆڵکراوە، سووتێنرا.

نزیک کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لێژنەی ناوچەی 4ـی دیموکراتی کوردستان لە گەڕەکی ئازادی پارێزگای کەرکووک کە گەڕەکێکی کوردییە سووتێنرا، لەمبارەیەوە هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: تیمەکانی بەرگری شارستانی کەرکووک کۆنتڕۆڵی ئاگرەکەیان کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناوچەکە بۆ (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا، "ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لەکاتێکدایە کە گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەبوو بۆ کردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک."

هاوکات پەیامنێرمان باسی لەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ زانیارییەک ئاشکرا بکەن لەبارەی ڕووداوەکە.   

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.