Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 01:31

کۆیە؛ لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئاگر لە هۆڵی ئاهەنگەکە کەوتەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10ـی 02ـی 2023 لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە قەزای کۆیە، هۆڵێکی تایبەت بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هاوسەگیری گڕی گرت و تەواوی هۆڵەکە سووتا.

کانیاو حەکیم پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: هۆڵی کۆیەسات کە تایبەتە بە ئاهەنگی بووکگواستنەوە گڕی گرت و تەواوی هۆڵەکە سووتا، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی لێنەکەوتۆتەوە.

سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە کارمەندانی هۆڵەکە ئاماژەیان بەوە دا کە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕووی داوە، هەروەها بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە یاریی ئاگرین بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتری ئاگرەکە.

کانیاو حەکیم باسی لەوەش کرد کە ئەو ڕووداوە لەکاتێکدا بووە کە ئاهەنگی هاوسەرگیری تێدا بەڕێوەچووە، بەڵام لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە سەرجەم ئەوانەی لە هۆڵەکەدابوونە بە سەلامەتی چوونەتە دەرەوە.

هاوکات پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆیە گەیشتنە شوێنەکە و لەزووترین کات ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.