Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 18:50

ڕاگەیەنراوی لقی 3ـی پارتی لەبارەی سووتاندنی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چوار

کوردستان TV
100%

لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سووتاندنی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چوار ڕایگەیاند، به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر شانی ئیداره‌ی كه‌ركووكه‌.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 10ـی 02ـی 2023 بارەگای لێژنەی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک سووتێنرا، لەمبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێک لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: له‌لایه‌ن ده‌ستێكی تێكده‌ر و گیره‌شێوێن و دژی دیموكراسیه‌ت و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، بینایه‌ی باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی چوارـی سه‌ر به‌ لقمان له‌ گه‌ڕه‌كی ئازادی سووتێنرا كه‌ ئه‌م بینایه‌ دوای خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزە داگیركه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.

ڕاشیگەیاند: ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ ڕه‌زامه‌ندی ته‌واویان نیشان داوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووک و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئیداری، سیاسی و ئه‌منی له‌م پارێزگایه‌.

لقی 3ـی پارتی باسی لەوە کردووە کە "ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ به‌تووندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ده‌كه‌ین و ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌مه‌ هه‌وڵێكی تێكده‌رانه‌ی دژه‌ دیموكراسییه‌ و ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌نانه‌ی له‌ پشت ئه‌م كرده‌وه‌ ترسنۆكه‌وه‌ن، چاویان به‌ ئاڵای پارتی و شكۆمه‌ندی ڕێبازی بارزانی هه‌ڵنایه‌ت."

باسی لەوەش کردووە کە "ئه‌م هه‌وڵه‌ نه‌زۆكانه‌یه‌ ناتوانیت ڕێگر بێت له‌ شكۆ و گه‌وره‌یی پارتی و ڕێبازی بارزانی."

دڵنیایی دەداتە خەڵکی کەرکووکیش کە سەردەمی عەسکەرتاریەت بەسەرچووە و دەڵێت،  "كه‌ركووكییه‌ چاونه‌ترسه‌ خۆڕاگره‌كان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌رده‌می تاكڕه‌وی و عه‌سكه‌رتاریه‌ت و شۆڤێنیزم به‌سه‌رچووه‌ و ئازادی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نێو ماڵی هه‌مووان.

لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "له‌ هه‌مانكاتدا به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر شانی ئیداره‌ی كه‌ركووكه‌ و پێویسته‌ به‌ زووترین كات ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ست پێ بكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ڕاده‌ستی یاسا بكرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.